" پەرلەمانی کوردستان بوون و نەبوونی چی لە وەزەعەکە دەگۆڕێت "

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە تیف مستەفا لەبارەی سەرقاڵکردنی خەڵک بە چالاککردنی، یان راوەستانی پەرلەمانەوە دەڵێت " ؟ بون و نەبونی چی لەوەزعەكە دەگۆڕێ ؟".

 
لە پستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەناونیشانی " تکایە جارێکی تریش مەکەونە داوەکەوە" دادوەر لەتیف مستەفا دەڵێت " حیزبەکانی دەسەڵات ھەر جارەو بە دروست کردنی سیناریۆیەکی پوچ خەڵک سەرقاڵ دەکەن، بۆ لەبیربردنەوەی کێشەکان،  دوا سیناریۆ داخستن و دانەخستنی پەرلەمانە" .

 
لە درێژەی پۆستەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان باس لەوە دەکات، "بەراست پەرلەمان لەم خولە ببێ یان نەبێ سودی چیە؟ بون و نەبونی چی لەوەزعەكە دەگۆڕێ ؟".


هەروەها دەڵێت " تا ئێستا چی باشیان کردوە تا بڵێین با دانەخرێ ، ئەی ئەگەر بمێنێتەوەو دانەخرێ چاوەڕێی چی باشیان لێ دەکرێ؟'

 
لە کۆتاییدا لەتیف مستەفا دەڵێت " بۆیە ھیوادارم خەڵک گوێیان نەداتێ ، با لایەنگرانی مانەوەو داخستن ھەردولایان ، بۆخۆیان ھەر بۆ حەلاوی باس کەن. ھەقە ھێزەکانی تر کە لەو بەینەدا بێ ئیرادە کراون و یاریان پێ دەکرێ بایکۆتی بکەن و داوای ھەڵوەشاندنەوەی بکەن"، دەشڵێت "بەڵام بەخوا ئەوانیش ھیچ".

 


PM:11:27:22/07/2020