یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاری فرۆشتنی بەرگریکاری یانەکەی ئۆمتیتی داوەو لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری دەبێت.
بەهۆی بەردەوامی پێکانی ئەو یاریزانە، بەرشەلۆنە ئەمڕۆ پێی راگەیاندووە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ئەمساڵ یانەکە جێبهێڵە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە بە ئۆمتیتی راگەیاندووە وەرزی داهاتوو ئێمە نامانەوێت پشت بە تۆ ببەستین، ئەم یاریزانە لە ئیتاڵیاوە گرێبەستی بۆ هاتووەو چاوەروان دەکرێت لە ماوەی داهاتوو یانەکەی جێبهێڵێت.
بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ شوێنی ئۆمتیتی ئاراخۆ بۆ تیپی یەکەم لە وەرزی نوێ بەرزبکاتەوە.
ئۆمتیتی پێکان لە ئەژنۆیدا هەیە، زوو زوو سەرهەڵدەداتەوەو یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی لێ بێهیوا بووە، لە ئێستاشدا لە یانەکە دوورکەوتووەتەوە.