تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری توشبوون وچاكبوونەوە و مردنی بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٤٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ١٥٩ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٤٩):

1. کەرەنتین: (٥٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٧٧٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٣٦٠ سلێمانی)، (١٤١٢ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٢٧٧ پشکنینی نوێ) 
(١٠٢٦ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی، ١٤٥ گەرمیان، ١٠٣ ڕاپەڕین)، (٥٥٧ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە).

3. تووشبوو: (٢٤٥ تووشبووی نوێ)
(١٠١ هەولێر)
(٧٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٢١ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (١٥٩ چاکبوون)
(١١٤ هەولێر)
(١٦ گەرمیان)
(٧ دهۆك)
(٢٢ هەڵەبجە)

5. مردن: (١١ مردن)
(١ هەولێر)
(٨ سلێمانی، ٢ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٩٨٦٨ هاوڵاتی (١٨٠٩٦ دەرچوو)
پشکنین ١٨٣٧٧٠ (٧٨٤٨٣ هەولێر، ٦٠٦٤٧ سلێمانی، ٤٢٨٣٤ دهۆك، ١٨٠٦ هەلەبجە)
تووشبوون ١١٨١٦ (٣٢٤٣ هەولێر، ٧٧٩٩ سلێمانی، ٣٧١ دهۆك، ٤٠٣ هەلەبجە)
چاکبوون ٦٤٦٨ (٢٣٠٢ هەولێر، ٣٥٤٧ سلێمانی، ٣٠٠ دهۆك، ٣١٩ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٨٩٣ (٨٥٦ هەولێر، ٣٨٩٠ سلێمانی، ٧١ دهۆك، ٧٦ هەلەبجە)
مردن ٤٥٥ (٨٥ هەولێر، ٣٦٢ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
٢٣ تەمووز ٢٠٢٠

 



PM:08:38:23/07/2020