میوەی قۆخ بەھۆی زۆری ڕێژەی ئاو تێیدا بۆ ڕۆژە گەرمەکان بەسوودە.قۆخ میوەیەکی ھاوینەیە و بە بوونی ئاو و ڤیتامینەکان دەوڵەمەندە، ھەروەھا ڕێژەیەکی کەم لە کالۆریش لە خۆ دەگرێت.
ھەروەک ڕێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و دژە ئۆکسان و کانزای گرنگی تێدایە و پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات و مرۆڤیش لە چەندین گرفتی تەندروستی دوور دەخاتەوە. قۆخ ھاوکاری دەکات لە کۆنترۆڵکردنی کێشی لەشدا بەوپێیەی یەک قۆخ ٦٨ کالۆری لە خۆ دەگرێت و بەوەش دەتوانرێت لە بری ژەمێکی سادە بخورێت. لە لایەکی دیکەشەوە بەھۆی بوونی ڕیشاڵی خۆراکییەوە تێیدا کرداری ھەرسکردن ئاسان دەکات و تەندروستی “کۆڵۆن”یش دەپارێزێت.
ھەروەھا ڕۆڵی لە ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلسترۆڵدا ھەیەو بەوەش مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
میوەی قۆخ ئەم سوودانەی هەیە :
1- قۆخ بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە ، چونکە وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت و دەتپارێزێت لە زۆر خۆری .
2- ڕووبەرووی نەخۆشی شەکرە دەبێتەوە ، جگە لەوەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نەخۆشی دەپارێزێت .
3- پێستت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە ، چونکە ڤیتامین " A و C " تێدایە کە پێست شێدار دەکات .
4- ڕێگە لە هەڵوەرینی قژت دەگرێت .
5- سترێس کەم دەکاتەوە ، وادەکات هەست بە هێمنی بکەیت .
6- سیلینیۆمی تێدایە کە دژی شێرپەنجە دەوەستێتەوە ، کانزایەکە دژە ئۆکسێنەری تێدایە و خانەکان لە تێکشکان دەپارێزێت .
7- سوودی بۆ گەددە هەیە ، کرمی ڕێخۆڵەکان لە ناوو دەبات .
8- گورچیلەکان خاوێن دەکاتەوە ، یارمەتیدەرە تا زیاتر میز بکەیت .
9- سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەردە ملوک (نەخۆشی میرانە) ، یاخود ڕۆماتیزمەیان هەیە ، چونکە وادەکات زۆر میز بکەن و دەبێتە هۆی ڕەوانی .
10- گوڵی قۆخ سوودی بۆ نووستن هەیە ، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بخەون و پشوو بدەن ، دەتوانن گوڵی قۆخ بکوڵێنن لە گەڵ هەنگویندا بیخۆن .
11- ڕێگە لە دروستبوونی لو دەگرێت ، چونکە قۆخ دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبە .
12- سوودی هەیە بۆ هەوکردنی بۆری هەناسەدان ، کۆکە ، هەوکردنی گەددە ، بە شێوەی چایی شێوە دەرمان کە پێکهاتووە لە توێکڵی درەختی قۆخ و گەڵاکەی ، دەتوانیت بیخۆیتەوە .
13- چای قۆخ بۆ پاکردنەوەی گورچیلەکان بەکاردێت لە چین .
14- دەرکەوتووە کە خواردنی قۆخ کاریگەرێکی زۆری هەیە لەسەر پێست و نەرم و سافی دەکات و لە چرچ بوون دەیپارێزێت .
15- قۆخ چارهسهرێكی بابهتی و خۆراكیانه بۆ پێست و ههروهها دەکرێت كرۆكی قۆخ تێكهڵی سپێنەی هێلكه بكرێت و پاشانیش بیدەیت لە پێستت بۆ ماوەی 15 خولەک پێوەی بهێڵیتەوە و پاشان بیشۆیت ، سوودی دەبێت