سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" له قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری دارایی-م پرسیووە، هه‌موو وه‌ڵامه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ مووچه پێش جه‌ژن".
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە" به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه قه‌یرانی دارایی كاری له هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌و ماوه‌یه‌شدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هه‌موو موچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌بێت به‌وه‌ی كه موچه نه‌درێت به‌داخه‌وه ئه‌و موچه‌یه‌ی ڕابردوو كه له 79% ته‌مویلی موچه داموده‌زگای حكومه‌ت كرابوو، موچه‌ی مانگی شوبات بوو، ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو تاوه‌كو ئه‌و موچه‌یه درا، به‌و لێبڕینه‌شه‌وه به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت باسی موچه‌ی مانگی 3ی 2020 ده‌كرێت به‌پێی زانیارییه‌كانی من و به‌دواداچونه‌كانم له‌پێش جه‌ژندا حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌و موچه‌یه دابه‌ش بكات ئه‌ویش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ دابینكردنی موچه".
زیاد جه‌بار كه هاوکات سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانە باسی لەوەشکرد: تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێمی كوردستان یان شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕابردوودا به چه‌ند قۆناغێك هاتووه و ئێستا هیچ شتێك له‌وه نییه، بۆیه حكومه‌ت بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ناتوانێت پاره‌ی موچه به‌م نزیكانه دابین بكات.
ئاماژەی بەوەشکردوە" به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه چه‌ندجار ئه‌وه‌مان دوپات كردوەته‌وه كه كاتێك قه‌یرانی دارایی ڕوو له‌م هه‌رێمه ده‌كات له‌ڕابردووشدا ته‌نها بیرۆكه‌كه ئه‌وه بووه په‌نایان برد بۆ پاشه‌كه‌وتی موچه و بڕینی قوتی ژیانی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی له ساڵ و نیوی ڕابردوودا كه ئه‌و قه‌یرانه تێپه‌ڕ بوو به‌شێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه 453 ملیار دینار له به‌غداده‌وه ده‌هات، نزیكه‌ی 15-16ی مانگ گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی دارایی به‌ره‌و نه‌مان ڕۆیشتبوو، ده‌بوایه حكومه‌ت بیری له‌وه بكردایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ده‌بێت به‌دیلی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌ست ببرێت بۆ بڕینی قوتی ژیانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌ت ئه‌وه‌ی نه‌كرد."
سەرۆکی لیژنەی دارایی دەشڵێت" له‌باتی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕێكاری توندبگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام په‌نا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه ده‌بات، له ئێستادا ئه‌مه واقیعه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ ئه‌مه ده‌بات ئه‌وه‌ی ئێمه له ڕابردوودا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه كه له‌سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌وڵی چاكسازی بدات، ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه ئێمه هه‌مان بووه بۆ حكومه‌ت بۆ ده‌رباز بوونه له‌و قه‌یرانه".
لەبارەی ئەوەش کە ئایا هۆکاری دابەشنەکردنی موچەت له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌پرسیووه كه له‌پشكی حیزبه‌كه‌ی خۆته؟ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌وه‌ڵامدا وتی" له قوباد تاڵەبانیم پرسیووه، وه هه‌روه‌ها له وه‌زیری دارایی-م پرسیووه، هه‌موو وه‌ڵامه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ مووچه له‌پێش جه‌ژندا".
ڕاشیگه‌یاند" من سه‌رۆكی لیژنه‌ی داراییم له‌و مه‌جاله‌ی خۆمدا ده‌توانم وه‌ڵام بده‌مه‌وه . من ته‌نها قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه له فرۆشی نه‌وت ده‌درێت به وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌چێته‌سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها ئاگاداری ئه‌وه‌یانم، ئه‌ویش له سێ مانگی ڕابردوودا پاره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده كه‌م خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی ، له مانگی 4، 5، 6 دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان283 ملیار دیناریان خستۆته به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی گومانی خۆی له‌و بڕه پاره‌یه ده‌ربڕی كه له‌فرۆشی نه‌وت له سێ مانگدا خراوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و ڕایگه‌یاند" به‌قه‌ناعه‌تی خۆم نه‌خێر ئه‌و بڕه پاره‌یه نییه كه له فرۆشی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه، زیاتره ڕه‌نگه ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی كۆمپانیاكان بێت، له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا چه‌ند پاره به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت ، گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت و شه‌ریكاتی نه‌وت له‌مانه‌دا دنیایه‌ك پاره به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌ی به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له شه‌ریكاتی نه‌وت تا فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت-دا هه‌یه، دنیایه‌ك گه‌نده‌ڵی تێدایه كه به‌ده‌یان پرسیار له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ڕوووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه".
زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شی وت" له هه‌موو كاتێكدا ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه له‌كوێ سه‌رچاوه‌ی داهات په‌یدا ده‌كات و پاره په‌یدا ده‌كات، ئه‌ركێتی موچه دابین بكات كه ئه‌مه‌یان نه‌كردووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌مه و له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا نه‌بووه".
لەبارەی رێگاچارەی باشترکردنی دۆخی دارایی و موچەخۆرانیش ئەوەی خستوەتەڕوو: ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت و بتوانێت چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا بكات چاكسازی له خاڵه سنورییه‌كان داهاتی ناوخۆ و باج و ڕسومات و فرۆشتنی نه‌وت كه له هه‌مووی گرنگتره پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بكات، من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا موچه بدات، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ده‌بێت موچه‌خۆران چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بن كه‌ی پاره هاته به‌رده‌ستی موچه بدات، ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه دابه‌ش كردنی له ڕۆژ و مانگ و شت‌دا نه‌ماوه.