لە ئێران ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١٥ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٤٨٩ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ ٢٨٦ هه‌زار و ٥٢٣ كه‌س بەرزبووەتەوە".
تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاندووە" ٢١٥ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و كۆی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتە ١٥ هه‌زار و ٢٨٩ تووشبوو".
PM:04:00:24/07/2020