تەندروستی عێراق دواین ئاماری تووشبوون و مردن و چاكبوونەوەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند

نزیكەی دوو هەزار و ٥٠٠ كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی دوو هەزاریش چاكبوونەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ هەینی ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٤٨٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٩٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٨٦٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

 

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتوەتە ١٠٤ هەزار و ٧١١ كەس و ٧١ هەزار و ٢٦٨یان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و ٢١٢ هەڵگریش گیانیان لەدەستداوە.



PM:04:32:24/07/2020