عێراق هەناردە و داهاتى نەوتى لە مانگى رابردوودا ئاشکراکرد

وەزارەتی نەوتى عێراق ئاشکرایکرد مانگى رابردوو زیاتر لە 84 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و  داهاتەکەشی نزیکەى سێ ملیار دۆلار بووە.

 

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە سەر بە وەزارەتی نەوتە، ئەمڕۆ هەینی ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە، لەو مانگەدا بڕی 84 ملیۆن و 489 هەزار و 16 بەرمیل نەوتی هەناردە کردوە و داهاتەکەی دوو ملیار و 871 ملیۆن دۆلار بووە. 

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە: لەو مانگەدا عێراق لەرێگەی کەرکوکەوە سێ ملیۆن و 482 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا کردوە کە داهاتەکەی 130 ملیۆن و 635 هەزار دۆلار بووە، جگە لەوەش عێراق هیچ بڕە نەوتێکی لە کێڵگەی گەیارەوە رەوانەی ئوردن نەکردوە.

 

کۆمپانیای سۆمۆ باسی لەوەشکردووە: کە نرخی نەوت لە مانگی حوزەیران بە رێژەیی بۆ هەر بەرمیلێک بە (31.984) دۆلار دیاریکردوە و نەوتی عێراقیش لەرێگەی (32) کۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەرەکانی عێراقەوە گواستراوەتەوە.



PM:06:01:24/07/2020