کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی هەڵوەشایەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە دوای حەوت مانگ ئەنجام نەدانی هیچ کۆبوونەوەیەک، پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەلآم کۆبوونەوەکە دواخراو، هیچ وادەیەکی تریش دانەنراوە بۆ کۆبوونەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند " بڕیار بوو ئەمرۆ لە هەولێر کۆبوونەوە لەنێوان مەکتەبی سیاسی و پارتی و یەکێتی سازبکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە".

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " هەڵوەشانەوەی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بەو بارگرژییە میدیایەوە هەیە کە دوای سەردانی لاهوری شێخ جەنگی بۆ هەولێر لە نێوان چەند بەرپرسێکی هەولێری یەکێتی و پارتی روویدا، دوایش ئەو شەڕرە گواسترایەوە بۆ ناوەندی راگەیاندنی هەردوولا.

 

لەگەڵ هەڵوەشانەوەی ئەو کۆبوونەوەیە، تا ئێستا هیچ وادەیەکی نوێ بۆ کۆبوونەوە لە ئارادا نییە.

 

هەڵوەشانەوەی ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە جێگری یەکەمی پەرلەمانی کوردستان کە پارتی یە، بەبێ رەزامەندی سەرۆکەکەی کە یەکێتی یە باگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە کە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی تەموز کۆببنەوە.



PM:12:56:25/07/2020