ئەستێرەیەکی پێشووی بەرشەلۆنە تووشی کۆرۆنا بوو


چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەو راهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
چاڤی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسەکەم، بەڵام تەندروستیم باشەو جێگیرەو لە دۆخێکی باشدام.
چاڤی لە ماوەی رابردوو نزیکبوو وەکو راهێنەر لە شوێنی ڤاڵڤێردی ببێت بە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بە داواکارییەکانی رازی نەبوو، ئەو ئەستێرەیە گرێبەستی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری نوێکردەوەو تا دوو ساڵی تر لەو یانەیە دەمێنێتەوە.

چاڤی لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠١٥ بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە یاری کردووە، توانیویەتی لە ٥٠٥ یاری ٥٨ گۆڵ بکات، دواتر چووە یانەی سەدی قەتەر و لە ٧١ یاریدا ١٨ گۆڵی بۆ کردووە، ئێستا راهێنەری ئەو یانەیە لە خولی ئەستێرەکانی قەتەر.

چاڤی:"پێش چەند رۆژێک ئەنجامی پشکنینی من بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتڤ بوو، ئێستا هەست بە باشی دەکەم".
 


PM:01:12:25/07/2020