میسی هەنگاو بەرەو خولی ئیتاڵی دەنێت


رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن میسی هەنگاو بەرەو خولی یانەکانی ئیتاڵیا دەنێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، یانەی ئینتەرمیلان ئامادەیە میسی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوەو خاوەنی ئەو یانەیەش لە ئێستادا کار بۆ گواستنەوەی دەکات و دەیەوێت سوود لە کێشەی نێوان میسی و ئیدارەی بەرشەلۆنە ببینێت.

هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات باوکی میسی سەفەری وڵاتی ئیتالیا کردووەو بە شوێنی خانوودا دەگەڕێت، دەیەوێت پێش ئەنجامدانی گرێبەستەکە خانوویەک بۆ کوڕەکەی بکڕێت.

میسی کێشەی قوڵی لەگەڵ ئیدارەی بەرشەلۆنە هەیە، دەیەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت و لە ساڵی داهاتووش گرێبەستی نیوانیان کۆتایی دێت، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کە ئەم وەرزە گۆڵکاری لالیگا بوو بە ٢٥ گۆڵ، ئامادە نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوەو هیچ گفتوگۆیەک ناکات.


PM:01:41:25/07/2020