ژووتری ئۆپراسیۆنەکانی گەرمیان بڕیاری دەرکرد کە مزگەوتەکان دەکرێتەوە، بەڵام لە رۆژی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ پیادە دەکرێت.
لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ژووری ئۆپراسیۆنی گەرمیان دا خراوەتەڕوو" سبەینێ دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە و لە رۆژانی جەژنیشدا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی" .
دەربارەی ئەو شوێنانەی دادەخرێن لە جەژندا، ژووری ئۆپراسیۆنەکان بڕیاری داوە کە ( مەلەوانگەو ھۆڵەکانی لەشجوانی و نێرگەلەخانە و پارکەکان و ھۆڵی بۆنەکان )، ئەمە جگە لەوەی مەراسیمی سەرقەبران و نۆجەژنەو پرسەی ماڵان ڕێگایان پێنادرێت.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان و نوێژخوینان دەکرێت پابەندبن بە خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیەکانەوە.