دوای ئەوەی دوو مانگ لەمەو پێش لە شاری کەرکوک تەرمی پۆلیسێکی کورد بەسەر بڕدراوی دۆزرایەوە، هاوکات لە دوای رووداوەكە چەند تۆمەتبارێك بە هۆیەوە دەستگیرکران، هەروەها دوێنێ شەممە تۆمەتباری سەرەكی ئەو رووداوە كە بۆ بەغدا هەڵاتبوو دەستگیرکرا.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كه‌ركوك بڵاویکردەوە، به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی لیوا عه‌لی كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك، تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان به فه‌رمانی عه‌مید قه‌یس عامر ناجی، تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتویان به‌ناوی (ف، ا، د) ده‌ستگیركرد کە بۆ بەغداد هەڵاتبوو، كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیه له دۆسیه‌ی كوشتنی پۆلیسی رێپێدراو به (هجه‌ت ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د).
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی کەرکوک رونیشیکردەوە: وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگیراوه و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، له ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی (٤٠٦) له یاسای سزادانی عێراق به‌ندكراوه.
بەهجەت ئەنوەر، مفەوەزی پۆلیس بوو، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ئەمساڵ (یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی رەمەزان) تەرمه‌كه‌ی به سه‌ربڕدراوی له‌ناو پیكابێكدا له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوك دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا، ئەوەش دوای ٢٤ كاتژمێر لە دیارنەمانی هات.