کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ٢٤ کاتژمێر دوا دەخرێت

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ٢٤ کاتژمێر دوا دەخرێت کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبوونی یەکێتی سازبکرێت.

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمان داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە بۆ سبەی دووشەممەو، دەشڵێ "رێز لە داواکەیان گیرا، پارتی زۆرینەی پەرلەمانی دەخاتە خزمەتی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی". 

 

بڕیار بوو ئەمڕۆ یەک شەممە پەرلەمان بەبێ بەشداری سەرۆکە یەکێتیەکەی و فراکۆسیۆنەکەی کۆبێتەوە، بەڵام لەسەر داوای لیستەکانی تر بۆ رۆژێک دواخرا.

 



AM:10:43:26/07/2020