بەڵگە .. گەنجێک لە باخی گشتی هەڵەبجە خۆی خنکاند

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەڵبجە رایگەیاند کە گەنجێکی شارەکە لە باخی گشتی خۆی خنکاند.

 

بەپێی راگەیاندراوێکی بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەو گەنجە کاسبەو ٣٩ ساڵە، ئەمرۆ یەک شەممە لەناو باخی گشتی شارەکە خۆی خنکاند.

 

پۆلیس پاڕاوی بۆ رووداوەکە کردۆتەوەو تا ئێستا هۆکاری خۆ خنکاندنەکە نەزانراوە.

 

لەم ماوەیەی رابردوودا خۆکووشتن بەشێوازی جیاواز لە هەڵکشاندایە بە تایبەتی لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە.



PM:12:58:26/07/2020