د. رێواز فایەق: بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٠.

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە" بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ٦ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی دووشەممە ٢٧ی تەمووز کاتژمێر یانزەی پێشنیوه‌ڕۆ بەڕێوەدەچێت". 

 

PM:01:02:26/07/2020