ئهمڕۆ یەکشەممە ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراو لەرۆژئاوای سەرێ کانی تەقییەوە.
ئاژانسی سانای سهر به رژێمی ئهسهد رایگەیاند" لە ناوەندی شاری سەرێکانی ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەش هەشت کەس کوژراون، ١٩ کەسی تریش بریندار بوون".
شارۆچکەی سەرێ کانی دەکەوێتە سەر سنوری رۆژئاوای کوردستان و تورکیا " باکوری کوردستان"، لە سەرەتایی هێرشەکانی تورکیاوە تاوەکو ئێستا بۆردومان و تۆپبارانکردنی ئەو شارۆچکە سنورییە بەردەوامە.