لە ٢٤ كاتژمێردا ٢١٦ كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١٦ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٣٣٣ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،  ٢١٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٢٩١ هه‌زار و ١٧٢ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنابوون و ٢٥٣ هه‌زار و ٢١٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ١٥ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هاوکات تا ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هەزارو ٦٥٩ توشبوو ناجێگیرە". 

PM:02:53:26/07/2020