بڕیارە ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی هاسەرۆکی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم جێگری سەرۆکی پارتی لە هەولێر کۆببنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوا دەرفەتی دبلۆماسی نێوان پارتی و یەکێتییە پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە ئەمڕۆ ٢٤ کاتژمێر لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی دواخرا.
ئەگەر کۆبوونەوەکە پۆزەتیڤ بێت ئەوا سبەی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی سەوز بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن و، دەرفەتێک دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی تری نێوان ئەو دوو حیزبە، ئەگەر کۆبوونەوەکە نێگەتیڤ بێت، ئەوا سبەی دوو شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ٢٤ کاتژمێر دواخرا تا دەرفەتێک بدرێت بە دیبلۆماسیەت تا کێشەکان چارەسەر بکرێن.