دوا نامەی ئەو بەرکەوتەیەی چەکی کیمیاوی کە لەهەڵەبجە خۆی خنکاند
"سەرشۆڕبن یەکێتی و پارتی"

کاوە حەمە ئەمین ئەو بەرکەوتەیەی چەکی کیماوی کە ئەمرۆ لە بەرخراپی ژیانی خۆی لە هەڵبجە خنکان نامەیەک لە دوای خۆی جێدەهڵێت.

لەو نامەیەدا کاوە کە بە ناونیشانی " کۆتایی من " نووسیوویەتی دەڵێت "ژیانێك كە تۆسقاڵێك ئارامی تیا نەبێت بۆ چیمە.. كە من هەرگیز وەک مرۆڤ نەژیاوم و مافی ژیانێكی شاییستەم پێنەدراوە .. بۆیە ژیان بۆ من هیچ مانایەكی نیە، بێجگە لە خەم و ئازار".

 

ئەو کە ئەمڕۆ لەباخی گشتی هەلەبجە خۆی خنکان، نووسیوویەتی "سەرشۆِربن یەكێتی و پارتی ..تەنیا یەك داخم هەیە ریسوا بوونی ئێوەم نەبینی كە رۆژێك هەر دەهات، بەڵام نازانم كەی..".

لە کۆتایی نامەکەیدا کاوە حەمە ئەمین دەڵێت "لە كۆتایی تكاتان لێ دەكەم ئاگاتان لە منداڵەكانم بێت و باسەرگەردان نەبن، من ئیتر بەرگەی ژیانێك ناگرم جگە لە ئازارو خەم و ئێش و كار هیچ خۆشیەكی نییە".

کاوە حەمەئەمین دایک و باوکی شەهیدی کیمیاویەو خۆی و خووشکو براکانی بەرکەوتەی ئۆ بۆردمانەن و دوای ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ماوەی ١٧ رۆژ ماونەتەوە بەبرینداری کیمیاوی خەڵكی خێرخوا گەیاندوویانەتە ئێران و چارەسەر کراون.

کاوە حەمە ئەمین کاری چایچێتی دەکردو خاوەنی سێ منداڵە و لە هەڵەبجە دەژیاو بەرکەوتەی کیماوییەو چەندجارێک داوای یارمەتیدانی کردووە بۆ چارەسەرکردن.

 


PM:11:08:26/07/2020