بەناونیشانی ( ئێستا کاتی سازانە ) پێنج هەڵسوڕاوی دانیشتووی گۆڕان داوای سازانی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکەن.
لە بەیانێکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە ئەو پێنج هەڵسواراوە دانیشتووە دەڵێن"ئیمە وەك كۆمەڵیك چالاكی سیاسی داوا لە لایەنە سیاسیەكان دەكەین بە تایبەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بگەنە ڕێكەوتنێك بۆ پاراستنی ئارامی سیاسی لە ناوچەی سلێمانی و هەرێمی كوردستان".
دەقی بەیانەکە..
ئێستا كاتی سازانە،
پاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراقو ئەنجومەنی پاریزگاكانی هەرێمی كوردستانو لە سۆنگەی ئەم واقعیەی ئەمڕۆی هەریمی كوردستاندا بە باشی دەزانیین كە لایەنە سیاسیە براوەكانی هەرێم لێپرسراوێتی نیشتیمانیو بەرژەوەندی خەڵك لەبەرچاو بگرن بەتایبەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانو بزوتنەوەی گۆڕان كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەریانخست كە هەردووكیان دوو فاكتەری سەرەكین لە پڕۆسەی سیاسی لەسەر ئاستی بەڕیوەبردنی ئیدارەی ناوچەی سلێمانی و هەریمی كوردستان وعیراق كە ئەم جارە رێژەی كورسیەكانی كورد لە ناوچە دابرێنراوەكان بە ئاستێكی باش زیادیكردووە كە پێگەی كورد لە پەرلەمانی عیراق بە هیز تر دەكات.
بۆ پاراستنی ئەم دەسكەوتە بەرەچاوكردنی بەریوەبردنی واقعی سیاسی ئەم ناوچەیە لە رابردوودا و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، هەموو لایەك هەوڵەكانی خویان چڕبكەنەوە بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكەو رەوینەوەی هەموو ئەو گرژی و ئاڵوزیەی هەڵمەتی هەلبژاردنەكان هێنابویە ئاراوە كە ئێستا ئەگەر بەوردی لێبڕوانین كاریگەرێكی خراپی كردۆتە سەر ژیانو گوزەرانی خەڵك لەم ناوچەیە، هەروەها هەوڵدان بۆ دابینكردنی كەش هەوایەكی ئارامو سەقامگیری سیاسیو ئابوریو كۆمەڵایەتی كە ببێتە مایەی ئاشتەوایی گشتی.
لەم ڕوانگەیەوە ئیمە وەك كۆمەڵیك چالاكی سیاسی داوا لە لایەنە سیاسیەكان دەكەین بە تایبەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بگەنە ڕێكەوتنێك بۆ پاراستنی ئارامی سیاسی لە ناوچەی سلێمانی و هەرێمی كوردستان هەروەها یەكخستنی هەلویستی كورد لە سەر ئاستی عیراق بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێراوەكان .
كۆمەڵێك چالاكی سیاسی كە پێشتر هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان بوون،
سەركۆ عوسمان میرزا
رەشاد حسین
ئامانج شیخ نوری
بەختیار عومەر ئەولی
شێخ مەلیك نەقشبەندی