لە تورکیا حاڵه‌ته‌كانی توشبوون بە کۆرۆنا ٢٢٦ هه‌زار کەسی تێپەراند

ئەمڕۆ دوو شەممە لە تورکیا زیاتر لە ٢٢٦ کەس توشووی کۆرۆنا بوون و ١٧ توشبووش گیانیان لەدەستدا.
 
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٢٧ كەس لە تورکیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی حاڵەتەكانیش بۆ ٢٢٦ هەزار و ١٠٠ كەس بەرزبووەوە، هاوکات ١٧ كەسیش گیانیان لە دەستداوە، هەزار و ١٠ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە". 

وتیشی" تا ئێستا كۆی حاڵەتەكانی مردن گەیشتوەتە پێنج هەزارو ٦١٣ كەس و ٢٠٩ هەزار و ٤٨٧ توشبووش چاكبوونەتەوە". 


AM:11:06:27/07/2020