پارتی ڕسک بە ٥ ملیۆن خەڵکی کوردستانەوە دەکات

بەناردنە دەرەوەی نەوت و فرۆشتنی بەبێ رەزامەندی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان‌و لایەنە عێراقییەکان و وڵاتە زلهێزەکانی دنیا " پارتی ڕسک بەژیانی خەڵکی کوردساتانەوە دەکات کە ٥ ملیون هاوڵاتیە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە ناردەنە دەرەوەی نەوتی هەرێم و دەستکردن بە فرۆشتنی لەرێگای بەندەری جیهانی تورکیەوە جگە لە( موجازەفە) هیچی تر نییە" چونکە ناوخۆی هەرێم بەتەواوی پشتگیری ئەم هەنگاوە ناکەن، هەموو هێزە عێراقییەکان دژی وەستاونەوە، ئەمەریکاش بە راشکاوی لەگەڵیدا نییە، تا ئێستا یەک وڵاتی ئەوروپایش پشتگیری نەکردووە".  
بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەسەر ئاستی هەرێم پارتی زۆر تاک لایەنە مامەڵەی بەم دۆسیەیەوە کردووە، هەتا یەکێتیش کە تا ئێستاش شەریکە بەشیەتی زۆر جار بەرپرسانی ئەو حیزبە داوای شەفافیەت لەو بوارەدا دەکەن و بەتەواوی پشتگیری بارزانیو نێجیرڤان بارزانی ناکەن.
ئەمە جگە لەوەی لایەنەکانی تر کە خوولی پێشوو ئۆپۆزسیۆن بوون (گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمـەڵ) بە ئێستاشیانەوە کە لە حکومەتدان پشتگیری وەبەرهەمهێنانی نەوت و ناردەنە دەرەوەی بەم شێوەیە ناکەن.
د. مەحمود عوسمان سیاسی ناسراو و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەم هەنگاوەی هەرێم هەموو هێزە عەرەبیە عێراقییەکانی یەکخستووە لە دژی کوردو هەموویان یەک هەڵوێستن.
ئەو سیاسیە خاوەن ئەزموونە باس لەوە دەکات کە نابێت کورد هەموو متمانەیەکی خۆی بداتە دەست تورکیا " چونکە کەی ویستی پشت دەکاتە کورد".
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تا ئێستا یەک وڵاتی ئەورپای یان ئەمەریکا پشگیری هەنگاوی فرۆشتنی نەوت هەرێم بەبێ رەزامەندی بەغدا نەکردووە.
ئەو سەرچاوەیە نەیشاردەوە کە ئەم هەنگاوەی بەرپرسانی پارتی رسکە بە ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.



PM:11:04:24/05/2014