سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پێنجوێن وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە ٢٨ی تەمووز مووچەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکە دابەشدەکرێت بۆ مانگی سێ. 

 

هەروەها پەروەردەی پێنجوێن داوا دەکات بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئامادە بن. 



PM:12:41:27/07/2020