وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی دوێنێ یەک شەممە لەرێگای بانکەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردو بڕیار چوار شەممە کۆتایی بێت و هەموو مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرتبێت.
ماڵپەڕی سومەریە نیوزی عێراقی بڵاویکردەوە"، دوێنێ یەكشەممە هەمو بانقەكان دەستیان بەپێدانی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران، وەزارەتەكان و دامەزراوەكان كردوە لەرێگای پێدانی ئەلیكترۆنی".
هەروەها هاتووە " بەشێك لەفەرمانبەران فەرمانی وەرگرتنی پارەكانیان بۆ خەرجنەكرابو، بەڵام تا چوارشەممە ئەو كێشەیەش چارەسەردەكرێت و تێكڕای فەرمانبەرانی عێراق موچە وەردەگرن".
بە پێچەوانەی حکومەتی ناوەندیەوە کە مووچەخۆرانی مووچەی مانگی تەموزیان وەرگرت، تا ئێستا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی سێ ( ئازار )ی ئەمساڵ ٢٠٢٠ی نەداوەو پێش ناچێت پێش جەژن دابەشی بکات.