تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٥٥٣ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ٩٦ توشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌". 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٥٥٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٩٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩٢٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ ١١٢٥٨٥ كەس و لەو ژمارەیەش ٤٤٥٨ كەس گیانیانلەدەستداوە و ٧٧١٤٤ كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت ٣٠٩٨٣ كەسن كە ٤١٥ حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە. 

PM:07:55:27/07/2020