وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لەهەرێم راگەیاند

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو دووشەممە بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٥ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و پێنج توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش لە هەرێم گەیشتە ١٢ هەزار و ٦٣٥ کەس.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (١٥٣):

 

 1. کەرەنتین:  (١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٠٥٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٣٤٧ سلێمانی)، (٧٠٨ دهۆك).
2. پشکنین:  (٢٢٨٧ پشکنینی نوێ) 
(٨٦١ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی، ٢٠٦ گەرمیان، ٥٣ ڕاپەڕین)، (٧٣٥ دهۆك)، (٢١ هەڵەبجە).
3. تووشبوو:  (١٨٥ تووشبووی نوێ)
(٩٣ هەولێر)
(٣٢ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٨ ڕاپەڕین)
(١٥ دهۆك)
(٥ هەڵەبجە)
4. چاکبوون:  (١٧٢١ چاکبوون)
(٦٩ هەولێر)
(١٥٧٧ سلێمانی "لە دوو حەفتەی ڕابردوودا"، ٢٨ گەرمیان، ٢١ ڕاپەڕین)
(١٦ دهۆك)
 (١٠ هەڵەبجە)
5. مردن:  (٥ مردن)
(١ هەولێر)
(٣ سلێمانی، ١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢٠١٨٣ هاوڵاتی (١٩١٢٨ دەرچوو)
پشکنین ١٩٢٤٠٧ (٨٢١٢٤ هەولێر، ٦٣٢٠٣ سلێمانی، ٤٥١٩٨ دهۆك، ١٨٨٢ هەلەبجە)
تووشبوون ١٢٦٣٥ (٣٥٨٧ هەولێر، ٨١٩٥ سلێمانی، ٤٢٤ دهۆك، ٤٢٩ هەلەبجە)
چاکبوون ٨٥٥٦ (٢٦٥٨ هەولێر، ٥٢٠٧ سلێمانی، ٣٣١ دهۆك،  ٣٦٠ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٥٨٣ (٨٢٨ هەولێر، ٢٦٠١ سلێمانی، ٩٣ دهۆك،  ٦١ هەلەبجە)
مردن ٤٩٦  (١٠١ هەولێر، ٣٨٧ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢٧ تەمووز ٢٠٢٠



PM:08:23:27/07/2020