ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان لە سنووری هەردوو قەزای سۆران لە هەولێر و زاخۆی سەر بە دهۆك کرد.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەكانی ناوچەی برادۆست سەر بە ناحیەی سیدەكانیان كردە ئامانج و بە هۆیەوە رووبەڕێكی بەرفراوانی پووش و پاوانی ناوچەكە سووتا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەی ئەستەبڵانیان تۆپباران كرد كە دەكەویێتە باكوری ناحیەی دەركار سەر بە قەزای زاخۆ بووە هۆی سووتانی دەیان دۆنم زەوی ناوچەكە.