پەرلەمانی کوردستان به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ئاشکراکرد کە سبەی سێشه‌ممه بەڕێوەدەچێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/7/28ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه :
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (10)ی پێش نیوه‌رۆ رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 2020/7/28 به‌مشێوه‌یه بێت :
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری (دارایی و ئابووری)و وه‌زیری (پلاندانان)و وه‌زیری (هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و (سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران)و (سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان .
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.