سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
دوو خووشکی ئەو هاوڵاتییەی لە هەڵەبجە " خۆی خنکاند " گومان دەکەن کوژرابێت
دوو خووشکی کاوە حەمە ئەمین ئەو بەرکەوتەیەی چەکی کیمیاوی لە هەڵبجە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆی " خنکاند " داوا دەکەن دادگا لێکۆلێنەوە لە رووداوەکە بکات و گومان دەکەن کوژرابێت.
لەروونکردنەوەیەکدا دوو خووشکی کاوە حەمە ئەمین بەناوەکانی شنۆ و رۆشنا کە بۆ رای گشتی بڵاویان کردۆتەوە، تیایدا هاتووە "
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له دوو خوشكه‌كه‌ی كاوه حمه ئه‌مین بۆ ڕای گشتی هیچ کە سێک قسەوشتی نەشیاونەخاتەپاڵی کاوە دۆخی دارایی باش بووە وخاونی چوار موچە بوە، به‌بڕه‌كانی (٤٠٠٠٠٠)هەزار دینار برینداری چه‌كی كیمیاوی، (150)کەمئەندامی (250)هەزار دینار زیندانییانی سیاسی (100000)هەزارشەیدانی دایکی. كاوه مانگانه بڕی (٤٠٠٠٠٠) هەزار دیناری وەکالەتی کردبویه‌وه بۆ خێزانی بە بەڵگەوە ته‌نها بۆکرێ خانوه‌کەی و کارەبای مولیدە، کاوە کیشەی خێزانی هەبووە ،پێش10 ڕۆژ ڕۆشتین به‌شوێنیدا بۆماڵی براكه‌ی له ناحیه‌ی سیروان بی هێنینه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاوه زۆر بێتاقه‌ت بوو بۆ منداڵه‌كانی".
هەروەها ئەو خووشکەی کاوە گوومان دەکەن براکەیان کوژرابێت و باس لەوە دەکەن پێش چەند رۆژێک هێرشکراوەتە سەری و لێیان داوەو، نووسیوویانە" هەفتەیەک پێش ئێستە کاوە وتی، پەلاماریانداوم لە پشت باخی گشتی بە بۆکس خنجەرلێیان داب‌و شوێنه‌واری پێوه بوو 10 ڕۆژ پێش مردنه‌كه‌ی كاوه وتی ئه‌وكه‌سانه‌ی لێیانداوم ده‌مووچاویان هه‌ڵ به‌ستبوو، بەسەیارە کە وتونەتە دووام پێمان وت، شکات بکە وتی لە کێی بیکەم نه‌م ناسیوون، پێشترجە نجاربە ئاشکراماڵی خە زوری لێیان داوە بۆ ئێمە گومانمان هەیە براکەمان خۆی خۆی خنكاندبێت یان خنكێندرابێت، گومانمان هه‌یه له مردنه‌كه‌ی داوا لەیاسادەکەین ولە ڕوۆژنامەنوسان و هەمو کەس وکاری شه‌هیدان وبرینداران ودۆستانی کاوە لایەنانی پێوە ندیدارئەمە قبوڵ نەکەن داوابکەن یاسا سەروەربێت".
به‌ناوی دوو خوشكی كاوه‌وه بۆ ڕای گشی
کاوە حمە ئه‌مین ساڵح هیچ کە سێک قسەوشتی نەشیاونەخاتەپاڵی کاوە دۆخی دارایی باش بووە وخاونی چوار موچە بوە، به‌بڕه‌كانی (٤٠٠٠٠٠)هەزار دینار برینداری چه‌كی كیمیاوی، (150)کەمئەندامی (250)هەزار دینار زیندانییانی سیاسی (100000)هەزارشەیدانی دایکی. كاوه مانگانه بڕی (٤٠٠٠٠٠) هەزار دیناری وەکالەتی کردبویه‌وه بۆ خێزانی بە بەڵگەوە ته‌نها بۆکرێ خانوه‌کەی و کارەبای مولیدە، کاوە کیشەی خێزانی هەبووە ،پێش10 ڕۆژ ڕۆشتین به‌شوێنیدا بۆماڵی براكه‌ی له ناحیه‌ی سیروان بی هێنینه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاوه زۆر بێتاقه‌ت بوو بۆ منداڵه‌كانی، ده‌ی وت ئاگر له ناو دڵمه بۆ منداڵه‌كان له‌قسه‌كردنمان له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌وه‌ی وت، کێشەی دۆخی دارایی نییە به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاوه ناگونجێم و نایه‌مه‌وه، به‌ڵام ئێستە دەڵێت کێشەم داراییە دوورە لەڕاستی ئێمە،وه بۆ هەموانی ڕون دەکەینەوە کاوە هیچ نوسراوێکی جێ نەهێشتووه له‌پاش خۆی ته‌نانه‌ت كاوه خوێنه‌واری باش نه‌بووه نه‌ی زانیوه بنوسێت،هەرکەسێك ئەونامەی نوسیوە ودروستی کردوە ئەبێ ڕونی کاتە وە هەرمەرامێکی هەبوە دادگالی کوڵینەوەی خوی دەکات کاوە ٢٦مانگی پێشوهە وڵی داخۆی بسوتێنێت نەمانهیشت، لە بەروەی داوای منداڵەکانی کردبوخێزانی وماڵی خەزوری ڕێیان پێ نە داب‌و دوواجارچوە لای حاکم داوایی بینینی منداڵەکانی کرد٣عەریزەی دا تامنداڵەکانی ببینیت، كاوه 2 پارێزه‌ری هه‌بوو خێزانیشی 1 پارێزه‌ری هه‌یه ئه‌وه بوو دوواجار بڕیاردرا كاوه له سیروان منداڵه‌كانی ببینێت. بەڵام دووای مانگونیوێک خێزانی هیشتی منداڵەکانی ببینێت ئەویش پارێزه‌ره‌كان بڕیاریاندامنداڵه‌كان ببینێت چونكه هه‌رسێ پارێزه‌ره‌كه ده‌یان زانی كاوه بۆ منداڵه‌كانی زۆر بێتاقه‌ت بووه،ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌و بڕیاره لە تامه‌زرۆبوون بۆ دیداری منداڵەکانی هەوڵی داخۆی بسوتێنێت ، پێشمانی وت ماڵی خه‌زورانم ئه‌وان هۆكاربوون هه‌وڵی خۆسوتاندنمداوه،هەفتەیەک پێش ئێستە کاوە وتی، پەلاماریانداوم لە پشت باخی گشتی بە بۆکس خنجەرلێیان داب‌و شوێنه‌واری پێوه بوو 10 ڕۆژ پێش مردنه‌كه‌ی كاوه وتی ئه‌وكه‌سانه‌ی لێیانداوم ده‌مووچاویان هه‌ڵ به‌ستبوو، بەسەیارە کە وتونەتە دووام پێمان وت، شکات بکە وتی لە کێی بیکەم نه‌م ناسیوون، پێشترجە نجاربە ئاشکراماڵی خە زوری لێیان داوە بۆ ئێمە گومانمان هەیە براکەمان خۆی خۆی خنكاندبێت یان خنكێندرابێت، گومانمان هه‌یه له مردنه‌كه‌ی داوا لەیاسادەکەین ولە ڕوۆژنامەنوسان و هەمو کەس وکاری شه‌هیدان وبرینداران ودۆستانی کاوە لایەنانی پێوە ندیدارئەمە قبوڵ نەکەن داوابکەن یاسا سەروەربێت. کاوە کێشەی لە گەڵ هیچ حزب ولایەنێک نەبووە ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی ناو نامه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه نامه‌ی براكه‌ی ئێمه نه‌بووه وه‌ك نوسیومانه كاوه خوێنه‌واری باش نه‌بووه نه‌ی زانیوه بنوسێت و ته‌واوی شته‌كانی ئێسته لای پۆلیسه و جگه له مۆبایل و وه‌ره‌قه‌یه‌كی ژماره ته‌له‌فۆنی له‌سه‌ره هیچی كه‌ی پێنه‌بووه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆمانی له‌سه‌ربووه،وه لێرەشەوە قبوڵی ناکەین لە هیچ کەس قسەی نەشیاو بکات لێرەوە بە هەموئەوکەسانە دەڵێن، کە دەستی هاوکارییان درێژکردووە پێویست ناکات كه‌س ده‌ستی هاوكاری بۆ منداڵانی براكه‌م درێژ بكات چونكه هه‌مووكه‌س ئێمه ده‌ناسێت و براكه‌شم دۆخی دارایی باشبووه پێیویست به هاوكاری كه‌س نه‌بووه منداڵه‌كانیشی له‌مه‌ودوواش پێویستییان به‌هاوكاری كه‌س نییه، دایكیشیان ئه‌گه‌ر ناتوانێت به‌خێویان بكات ئه‌وه بیان داته‌وه به‌خۆمان ئێمه منداڵی خۆمانن و خۆمان به‌خێویان ده‌كه‌ین.
شنۆ حمه ئه‌مین ساڵح،
خوشكی كاوه ڕۆشنا حمه ئه‌مین ساڵح،
خوشكی كاوه
AM:11:06:28/07/2020
هەڵەبجە
خۆخنکادن
کووشتن
نرخی دینار بەرزدەبێتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕیال مەدرید گورزێکی نوێ لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان دەدات
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media