زیندانیکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ درێژکرایەوە

هەرچەندە گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و رای گشتی و پەرلەمانی ئەوروپی و دەیان رێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە دەکەن، بەڵام دوێنێ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ماوەی زیندانیان بۆ درێژکردنەوە.

 
دۆسیەی هەر دوو هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە تاوتوێ کرایەوە، بە بیانووی ئەوەی "پێدەچێت بەڵگەکان لەناو ببرێن" و " گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە" بڕیاردرا ئازاد نەکرێن.

 
دۆسیەی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ لە بارەی لێپرسینەوە لە چالاکیەکانی کۆبانێ لە ٦-٨ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داواکاری گشتی ئەنقەرەوە لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ دەستی پێکردبوو، لەسەر دەستپێکردنی لێپرسینەوەکە، هیچ زانیاریەک نەدرایە پارێزەرانی دەمیرتاش و یوکسەکداغ.

 
مانگی رابردوو دادگای ئەو وڵاتە لەبەرهێشتنەوەی نایاسایی دەمیرتاش، قەرەبووی بە پارە کرایەوە.

 
بە بیانووی ئەوەی ‘پێدەچێت بەڵگەکان لە ناو ببرێن‌ و ‘گومانی تاوانی گەورەیان لەسەرە‌ بڕیاردرا هەردوو هاوسەرۆکەکە ئازاد نەکرێن، بۆیە بڕیاری زیندانیکردنیان درێژکرایەوە.




AM:11:40:28/07/2020