وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامی لێکۆڵێنەوەی کوژرانی خۆپیشاندەران رادەگەیەنێت

وەک کازمی داوایی لێکۆڵینەوەی کرد لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە روداوەکانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ئاشکراکرد و، ئاشکرایکرد" چەند گروپێکی " تاوانکاری مەترسیدار" هەوڵدەدەن ئاژاوە دروستبکەن لەرێگەی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لەناوخۆیانەوە".


 لەو راگەیەندراوەدا هاتووە "هێزە ئەمنییەکان لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە روداوەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە چەند گروپێکی تاوانکاری مەترسیداریان ئاشکراکردووە لە گۆڕەپانی تەحریر کە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدەن لەرێگەی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لەناوخۆیانەوە".


هەروەها هاتووە" ئەو گرووپە هەوڵی دروستکردنی پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کە ئامانجیان پاراستنی ئاسایشی گۆڕەپانەکە و مافی ئازادی دەربڕینە بەشێوەی ئاشتیانە".
 
  لە راپۆرتەکەدا هاتووە " لەسەر رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختکراوەتەوە بۆ بەکارنەهێنانی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بەهەر هۆکارێک بێت".
 
  
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بانگەشەی خۆپیشاندان دەکات هاریکارییان بکەن بۆ پاراستنی گۆڕەپانی تەحریر و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆکردن دەدەن و دەیخەنە پاڵ هێزە ئەمنییەکان.  

 
  
لەراپۆرتەکەدا پێویست زانراوە "گەنجانی هۆشیار بە بەرپرسیارێتییەوە سەیری ئاڕاستەی هەڵەی ئەو گروپە چەکدارانەی دەرەوەی یاسا بکەن کە دەیانەوێت وڵات ڕابکێشن بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە پیسەکانیان".  

 

شەوی شەممە لە بەغدا خۆپیشاندان سەرلەنوێ دەستیپێکردەوەو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان پێکدادان روویان داو لەئەنجامدا دوو خۆپیشاندەران کوژراو چەندانی تر برینداربوون.

 


PM:01:10:28/07/2020