یانەی ریاڵ مەدرید هێرشبەرەکەی تووشی کۆرۆنا بوو


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ تووشبوونی هێرشبەری یانەکەی ماریانۆ دیازی بەڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەی رەسمیدا کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەموو یاریزانەکان کراوە، تێیدا ماریانۆ دیاز هەڵگری ڤایرۆسەوە بووە.
هەروەها یانەکە نوسیویەتی، دیاز ئێستا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووەو  لە تەندروستییەکی زۆر باش و جێگیردایە.

یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی لالیگا راهێنانەکانی بۆ یاری مانگی داهاتووی مانچستەرسیتی ئەمڕۆ دەستپێکردەوە، بەرەسمیش ئەم یاریزانە کە تووشی کۆرۆنا بووە ناتوانێت یاری بکات.

ماریانۆ دیاز یاریزانی سەرەکی نیە لە ریاڵ مەدرید، ئەو وەکو یەدەگ یاری مامەڵەی لەگەڵ کراوە.
 


PM:03:14:28/07/2020