تەندروستی عێراق چاكبونەوەی زیاتر لە سێ هەزار توشبووی كۆرۆنای راگەیاند

تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ژمارەی چاكبووەكانی كۆرۆنا زۆرتربووە لەوانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون". 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٧٤٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٩١٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرنا لە عێراق گەیشتە، ١١٥ هەزار و ٣٣٢ کەس، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٥٣٥ کەس گیانیانلەدەستداوە، ٨١ هەزار و ٦٢ توشبووش چاکبونەتەوە.


PM:06:50:28/07/2020