ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمی لە هەفتەی داهاتوودا راگەیاند.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەبۆنەی جەژن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە تێکڕای هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها لە بەر رۆشنایی فەرمان و پێشنیارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بڕیار درا لە رۆژی پێنچ شەممەوە تا یەک شەممە قەدەغەکردنی تەواوی هاتوچۆ لەسەرتاسەری عێراق رابگەیەندرێت بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا.