ئەندازیارێکی خۆراك رایدەگەیەنێت" لە زۆر شوێن كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكادێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕندا، بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە، كە ئەوەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت".
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە نوسینێکدا لەبارەی بەکارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم باسی لەوەکردوە، "دیارە بەداخەوە لە زۆر شوێن دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكادێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕندا بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە كە ئەوەش زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نییە و لەبەرگرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە موادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ چێشتلێنان به فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێت، شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستن له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم، زیانی زۆر گه‌وره‌یان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ و ده‌خرێته ناو فڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.
لەشكر حەمید باسی لەوەشکردووە: زۆربونی ئه‌له‌منیۆم له جه‌سته ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره بۆ گورچیله و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا.
ئەوەشی خستەڕوو: به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته و لیمۆ و په‌تاته و روه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێنده مه‌ترسیدارتر ده‌بن، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكهونهوە