وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند" ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی له‌ماوه‌ی مانگێكدا به‌به‌راورد بە پێشوتر به‌نزیكه‌ی له 45% دابه‌زیووه له ئێستادا ته‌نها 120 تووشبووی كۆرۆنا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ماونەتەوە و ڕێژه‌ی مردنیش كه‌مبوەته‌وه".
د.یاد نەقشبەندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند" ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دۆخی بڵابونەوەی کۆرۆنا به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ڕۆیشتووه، وه ژماره‌ی توشبووان به‌ره‌و داكشان ده‌چێت به به‌راورد به‌مانگی ڕابردوو كه هه‌بووه كه ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی تووشبوان زیادی ده‌كرد، وه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی داوا له هاوڵایان بكه‌ین كه زۆر هاوكارمان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانمان به‌ره‌و پڕبوون ده‌ڕۆیشتن، وه ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه ئیتر ئێمه نه‌توانیین تووشبویه‌كی كۆرۆنا كه پێویستی به نه‌خۆشخانه هه‌بێت وه‌ریبگرین به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به سوپاسه‌وه بۆ پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان وایكرد ئێمه بگه‌ینه ئه‌م قۆناغه باشه‌ی ئێستا به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای كۆتایی هاتنی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا نایه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، ڤایڕه‌سێكی جیهانییه شتێكی لۆكاڵی نییه".
باسی لەوەشکردوە: خۆشبه‌ختانه له ئێستادا ئه‌و ژمارانه‌ی كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندان ڕاسته یه‌ك حاڵه‌تیش هه‌بێت زۆره بۆ ئێمه قورسه به‌ڵام به‌راورد به‌جاران ده‌توانم بڵێم دڵخۆشكه‌ره‌كه له‌ئێستادا به‌نزیكه‌یی 120 حاڵه‌ت بوونی هه‌یه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا، به‌شێكی كه‌م له‌م حاڵه‌تانه باری ته‌ندروستیان ناجێگیره، ئه‌مه‌ش بێگومان پابه‌ندبوونی هاوڵاتیانه كه هاتوینه‌ته ئه‌م قۆناغه وه له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی هاوڵاتیان له‌هه‌ر قۆناغێكدا بۆ نمونه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژدا هیچ حاڵه‌تمان نه‌بوو به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی زۆر هه‌بوو به‌داخه‌وه به‌تایبه‌ت له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا بوونی هه‌بوو جارێكی تر ئاماره‌كان هه‌ڵكشانه‌وه، بۆیه به‌ڕاستی زۆر گرنگه به‌لامه‌وه ، قۆناغی باشمان بڕیووه، ئێمه له جه‌ژنی قورباندا زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بكه‌ین.
لەبارەی ڕێنماییه‌كانی لایه‌نی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان؟ وته‌بێژی فه‌رمی ته‌ندروستی سلێمانی وتی" من دڵنیام هاوڵاتیان خۆشیان پابه‌ند ده‌بن چونكه من وه‌كو وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئازارێكی قورسمان چه‌شت به‌ده‌ست كۆرۆناوه، ڕه‌نگه كه‌سانێك نه‌بن ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌ناسیبێت كه به‌هۆی ڤایرۆ‌سی كۆرۆناوه باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو بێت یاخود گیانی له‌ده‌ست نه‌دابێت، بۆیه دڵنیام هاوڵاتیان خۆیان پابه‌ند ده‌بن ، وه من ئه‌و پابه‌ند بوونه‌شم بینی له‌ماوه‌ی ڕابردوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی نه‌بوو به‌ڵام ڕۆژانه كه ده‌هاتیته ده‌رێ له شاری سلێمانی هه‌ستت ده‌كرد كه قه‌ده‌غه‌یه‌كی ته‌واوی هاتوچۆیه ، ئێمه باجێكی قورسماندا له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا كه یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی دوباره هه‌ڵكشانی توشبووان دڵنیام ئه‌م جه‌ژنه ئه‌و شته دوباره نابێته‌وه".
لەبارەی ئەوەش کە لەئێستادا سلێمانی له چ قۆناغێكدایه؟ له‌وه‌ڵامدا د.یاد نه‌قشبه‌ندی رونیکردەوە: من ده‌توانم بڵێم گه‌یشتینه قۆناغی پابه‌ندبوون پاشان به‌داخه‌وه هاتینه‌وه ناو قۆناغی مه‌ترسیدار ، وه هێشتا ئێمه ناڵێین قۆناغه‌كه به‌و شێوازه‌یه هی مانگی پێشووه به‌ڵام هێشتا ئێمه ترسمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قۆناغی زۆر باشمان بڕیووه، وه ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاماره‌كان دڵخۆشكه‌رترن، له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژدا نزیكه‌ی 1700 كه‌س له‌شاری سلێمانی چاكبۆته‌وه‌كه به‌ڕاستی ئه‌مه جێی دڵخۆشیه ئه‌و ژمارانه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت به‌ڵام ژماره‌یه‌كیش هه‌یه كه پشكنیین ناكات یاخود نیشانه‌كانی سوكه یان هه‌ر نیشانه‌ی نییه و ده‌یگرێت و چاك ده‌بێته‌وه.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە" به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم له هه‌ر قۆناغێكدا ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان نه‌مێنێت ئه‌گه‌ر تاك پارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌ڕاستی دۆخه‌كه جارێكی تر به‌ره‌و خراپی ده‌ڕواته‌وه ، وه‌جارێكی تر ژماره‌ی توشبوانهه‌ڵده‌كشێت، بۆیە داواكارین له هاوڵاتیان به‌پێی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی كه ده‌ركراوه هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌ك لە رۆژانی جەژن و دواتریشدا نه‌بێت، به‌ڕاستی جه‌ژن كه‌لتورێكی جوانه له‌ناو وڵاتی ئێمه و گه‌لی ئێمه، بێگومان به‌ركه‌وتنه‌كان له‌جه‌ژندا زیاتره بۆیه ئێمه زۆر قسه له‌سه‌ر جه‌ژنه‌كان ده‌كه‌ین به‌حكومی ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌كردن و ماچ كردنه به‌ڵام ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا كه هه‌یه پێویست ده‌كات كه ئێمه ئه‌م كه‌لتوره واز لێبهێنیین هه‌تا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كه تێده‌په‌ڕێت".
سه‌باره‌ت به‌ده‌رمان و چاره‌سه‌ره نوێیه‌كان كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت بۆ كۆرۆنا؟ یاد نەقشبەندی لە وەڵامدا دەڵێت" له ئێستادا چه‌ندین ده‌رمان هه‌یه ڕۆژانه له هه‌واڵه‌كانه‌وه گوێمان لێ ده‌بێت كێبڕكێیه‌كی زۆر هه‌یه له وڵاته گه‌وره جیهانییه‌كاندا كه كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڤاكسینێك به‌ڕه‌سمی نه‌ناسێنراوه چونكه ئێمه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیمان هه‌یه ، ڕِێكخراوێكمان هه‌یه كه پێی ده‌وترێت "ئێف دی ئه‌ی" ده‌بێت ئه‌مانه هه‌مووی په‌سه‌ندی ئه‌و ڤاكسینانه بكه‌ن به‌ڵام بێگومان هه‌ر چاره‌سه‌رێكی نوێ كه ده‌دۆزرێته‌وه ئێمه ڕاسته‌خۆ مامه‌ڵه‌مان كردووه‌و به‌كاریشمان هێناوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش من پێم خۆشه ئاماژه به‌وه بده‌م ئێمه خۆشمان له‌شاری سلێمانی یه‌كه‌م شار بووین له‌ناوچه‌كه‌دا پلازما-مان به‌كار هێنا زۆر سوودمان لێ بینی، لەگەڵ ئەوەشدا هه‌واڵه خۆشه‌كه له سلێمانی ئه‌وه‌یه له ئێستادا ژماره‌ی چاكبووان ڕۆژانه زۆر زۆر زیاتره له ژماره‌ی تووشبووان، ماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باری ته‌ندروستیان ناجێگیره، زۆر كه‌متره به‌به‌راورد به‌سه‌ره‌تای دوباره هه‌ڵكشانه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی كه‌م ئێستا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌یه، وه له‌ئێستادا ئێمه جێگه‌ی به‌تاڵمان هه‌یه بۆ تووشبووانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا".
د.یاد نه‌قشبه‌ندی لەبارەی مامەڵەی هاوڵاتیان لە جەژندا وتی" گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له جه‌ژنیشدا به هه‌ستیاری مامه‌ڵه بكه‌ین، بێگومان ده‌وام نییه و كار‌و كاسبی نییه، ژماره‌كه زۆر خێراتر داده‌به‌زێت به‌به‌راورد به ئێستا كه كار‌و كاسبی هه‌یه و خه‌ڵك ڕه‌نگه به حوكمی ئیشه‌كه‌ی هه‌ر به‌ركه‌وتنی هه‌بێت، بۆیه جه‌ژن زۆر بڕیارده‌ر ده‌بێت گرنگه ئێمه چۆن بتوانیین به‌و شێوازه شه‌پۆله‌كه خاو بكه‌ینه‌وه كه‌ئیتر ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان نه‌بێت كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا جێگه نه‌مێنێت، وه ئه‌گه‌ر به‌ره‌و وه‌رزی سه‌رما بڕۆینه‌وه ده‌بێت هه‌ستیار تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بكه‌ین، ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، ڤایڕه‌سێكی نوێیه پێشبینییه‌كان، قسه‌كان له‌سه‌ری هه‌موو یپێشبینی كراوه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه كه بكرێت به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی فه‌رمی و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه باسی لێبكرێت".