بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆمبێکی چێندراو لە نێو پاسێكدا تەقییەوە كه سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو پێنج قوربانی لێكەوتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێک لە ناو مینی پاسێکدا کە ژمارەیەک سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە ناوچەی باب شەرقی لە ناوەڕاستی بەغدا تەقییەوە، بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوو.
بەیاننامەکە ئەوەشی تێدا هاتووە، ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌مبوڵانسی ته‌ندروستی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه، تیمێكی ئه‌منیش له‌شوێنی روداوه‌كه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.