حوکمەتی هەرێم پشووی پێنج رۆژی بۆ جەژنی قوربان لە فەرمانگەکانی حکومەتدا راگەیاند.
راگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی ھەینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ تا رۆژی سێشەممە ٤ ئاب بۆ ماوەی پێنج رۆژ له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە. داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین لە رۆژانی جەژندا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن. جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٢٩\٧\