سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هاتوچۆی سلێمانی پلانی جەژنی راگەیاند
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، عەمید فەرەیدون عومەر پلانی جەژنی قوربانی راگەیاندو تاییدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە كه هاتووچۆی سلێمانی له پێناو هاوكاری كردنی هاوڵاتیان و ڕێكخستنی ئیش‌و كاره‌كاندا، پلانی بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی داناوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1/ به‌ڕێوه‌به‌ری ئێشكگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ڕۆژانه له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌بێت بۆ هه‌ر كارێكی پێویست.
2/ ئێشكگرتن له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌كانی هاتووچۆی قه‌زاكان، هاتووچۆی ناوشارو هاتووچۆی قه‌زای ناوه‌ند په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
3/ كۆنتڕۆڵی هاتووچۆ (24) كاتژمێر ئاماده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئهفسهرانو كارمهندانو هاوڵاتیان ده‌بێت.
4/ له هاتووچۆی ناوشار ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندیدار به هێڵكاریو پشكنین بۆ ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ به به‌رده‌وامی ئاماده ده‌بن بۆ به‌ده‌مه‌وه چونی هه‌ر ڕوداوێك، هه‌روه‌ها هه‌ر بنكه‌یه‌ك له سنوری خۆیدا.
5/ تیمی سیانه‌ی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ به به‌رده‌وامی تیمی ئێشكگریان ده‌بێت.
6/ له ناوشاری سلێمانی‌و له هه‌ر یه‌كێك له قه‌زاكان به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌كان له هه‌ماهه‌نگی ته‌واودا ده‌بن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تری ناوخۆدا.
7/ هاتووچۆی قه‌زای چوارتا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆی ناوشار ئه‌ركی ڕێكخستنی هاتووچۆو هاوكاری كردنی هاوڵاتیان له سنوری تونێلی پێشڕه‌و و ناو سیته‌ك له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
8/ هاتووچۆی قه‌زای ناوه‌ند ئه‌ركی ڕێكخستنی هاتووچۆ لهله ڕێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه له سنوری هه‌واری شار تا سه‌یته‌ره‌ی دۆڵه ڕوت له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
9/ هاتووچۆی ناوشار مه‌فره‌زه‌و دوو ماتۆڕ بۆ پاركی هه‌واری شار دابین ده‌كات.
10/ ئامێر سازی سه‌ره‌ڕای بوونی ئێشكگرتن له به‌شه‌كه‌ی خۆیدا پێداویستیه‌كانی سیانه‌و چاره‌سه‌ر كردنی ئۆتۆمبێل‌و ئامێره‌كان بۆ ڕۆژانی جه‌ژن له‌به‌ر چاو ده‌گرن، كرێنو فلاتهكان به پێی پێویست بۆ ئیش‌و كاره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن.
11/ به‌یانی جه‌ژن سه‌ردانیكردنی گۆڕستانه‌كان ڕێگه پێدراو نیه، هاتووچۆی ناو شار به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا هێزه‌كانی تری ناوخۆ له‌و باره‌یه‌وه كاری پێویست ده‌كه‌ن.
12/ هاتووچۆی دوكان ئه‌ركی ڕێكخستنی هاتووچۆ له سنوری ناوچه‌ی گه‌شتیاری دوكان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
13/ ڕادیۆی ترافیك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئێشكگرو كۆنترۆڵ‌و به‌شی ڕاگه‌یاندن به به‌رده‌وامی ڕێنمایی پێویست بۆ بیسه‌رانی ڕادیۆكه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئاگاداریه‌كی پێویست هه‌بێت سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ڕێگاوبانه‌كان ده‌ست به‌جێ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
PM:03:08:29/07/2020
سلێمانی
هاتوچۆ
نرخی هێلکە دادەبەزێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
یاریزانێکی دیاری ریاڵ مەدرید بڕیاری چوونی دا
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media