پەکەکە نوێترین شەڕی لە حەفتانین‌و ناوچەکانی تر بڵاوکردەوە



نااوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان لەبارەی شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی نێوان هێزەکانیان و تورکیا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

 
پەکەکە باس لە شەڕی حفتانین دەکەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن:

 
٢٧ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە گردی کاتوسولی سەر بە بە دەڤەری بەکتوریا، هێزی داگیرکەرانیان کردە ئامانج و چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە بە توندترین شێوە هێرشکرایە سەر سەنگەر و پەناگەی سووپای تورکیاو، ژمارەی سەرباز کوژراو بریندار لەو هێرشەد اهەیە.


هەروەها هاتووە"  ٢٨ی تەمموز هێزەکانمان لە یەژا-ستار کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٧:٢٠ خولەک لە گردی دووپشک لە دژی هێزی داگیرکەران دوو چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکانیان نەزانرا".

 
هەپەگە ئەوەش دەخاتەڕووە" هەمان رۆژ هێزەکانمان لە یەژا-ستار دیسان کاتژمێر ١٦:٢٠ و ١٦:٤٥ لە گردی شەهید شیلان لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ٢ چالاکی تریان ئەنجامدا و ٢ سەرباز کوژران".

 
" دیسان هەمان رۆژ هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گردی شەهید بەرخۆدانی سەر بە خانتور لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکیەکیان ئەنجامدا". لەو چالاکیەشدا سەربازێک سزا درا.( هەپەگە ئاماژەی بۆ دەکات ).

 
لە خواکورکیش هەپەگە چالاکییەکانیان دەخاتەڕوو باس لەوە دەکەن" هێزەکانیان لە ٢٩ی تەمموز (ئەمڕۆ) کاتژمێر ٠٠:٣٠ خولەک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە گردی لێلکانی سەر بە هەرێمی خواکورک جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە لە دوو قۆڵەوە گورزی کوشتندە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا، ٢ پەناگە لەناو بران و بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکانیش، ٥ سەرباز کوژراون ".




PM:05:21:29/07/2020