سبەینێ‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ مووچەی دوو مانگی ئەم شوێنانە دابەش دەكات

‌فۆتۆ - ئینتەرنێت
وەزارەتی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌ هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ دوو شەممە 26/5/2014 مووچەی دوو مانگی كەمئەندامان‌و چاودێری‌ خێزان دابەش دەكرێت.
ماڵپەری‌ وەزارەتی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌ هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ‌ دەست دەكرێت بە دابەش كردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ ئازار و نیسانی‌، كەم ئەندامان و چاودێری‌ خێزان.
تائێستا مووچەی مانگی رابردووی وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی ناوخۆ دابەش نەكراوە.



PM:12:09:25/05/2014