پەکەکە ئامارەکانی شەڕی دوو رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە كە بەشێكن لە باڵی سەربازی پەكەكە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە هەفتانین و خواكوڕك، گەریلاكانیان چالاكییان ئەنجامداوە و تیایدا هەشت سەربازی توركیا كوژراون".

 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

حەفتانین

"چالاکی هێزەکانمان لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکان لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن. زانیاریەکان لە بارەی چالاکیەکانەوە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتایندا بەم شێویەیە؛

٢٧ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە گردی کاتوسولی سەر بە بە دەڤەری بەکتوریا، هێزی داگیرکەرانیان کردە ئامانج و چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە بە توندترین شێوە هێرش کرایە سەر سەنگەر و پەناگەی داگیرکەران، ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان نەزانرا.

٢٨ی تەمموز هێزەکانمان لە یەژا-ستار کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٧:٢٠ خولەک لە گردی دووپشک لە دژی هێزی داگیرکەران دوو چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکانیان نەزانرا.

هەمان رۆژ هێزەکانمان لە یەژا-ستار دیسان کاتژمێر ١٦:٢٠ و ١٦:٤٥ لە گردی شەهید شیلان لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ٢ چالاکی تریان ئەنجامدا و ٢ سەرباز سزا دران.

دیسان هەمان رۆژ هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گردی شەهید بەرخۆدانی سەر بە خانتور لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا سەربازێک سزا درا.

خواکورک

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا، هێزەکانمان لە ٢٩ی تەمموز (ئەمڕۆ) کاتژمێر ٠٠:٣٠ خولەک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە گردی لێلکانی سەر بە هەرێمی خواکورک جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە لە دوو قۆڵەوە گورزی کوشتندە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا، ٢ پەناگە لەناو بران و بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکانیش، ٥ سەرباز سزا دران.

تۆڵەی ئەو کەسە مەدەنیانە دەکەینەوە کە دەوڵەتی تورک رەشەکوژیان کردوون

٢٦ی تەمموز کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە بامەرنێی سەر بە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک دوو ئۆتۆمبیلی مەدەنیان بوردومان کرد. لەو هێرشە ئاسمانیەدا دوو هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی دلۆڤان شاهین و عەبدولا ئەحمەد شەهید بوون. دلۆڤان شاهینی وڵاتپارێز و عەبدولا ئەحمەدی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە زانابوون لە لایەن دوژمنەوە کرانە ئامانج. دەوڵەتی داگیرکەری تورک خەڵکی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان بە زانابوون وەکو ئەندامانی پەکەکە پیشان دەدات و لە ناوچە مەدەنیەکان دەیانکاتە ئامانج. هێزی داگیرکەران چەندین جار هاوڵاتیان مەدەنی کردووەتە ئامانج و بە دەیان جاریش کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە. لە میدیای شەڕی تایبەتیشدا هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە. سوپای دەوڵەتی داگیرکەر کە بەم رێگایە دەیەوێت کۆمەڵکوژیەکانی پەردەپۆش بکات، هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە کە ئەو مەدەنیانەی کردووەتە ئامانج، وەکو ئەندامی پەکەکە پیشان بدات.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەت خانەوادەی ئەو دوو هاوڵاتیانەمان دەکەین کە شەهید کران و سوێندیش دەخۆین کە تۆڵەی هاوڵاتیە مەدەنیەکانمان دەکەینەوە کە شەهید کراون."



PM:01:04:30/07/2020