شارەزوور.. تەرمی پیاوێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

لە قەزای شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەكی تەمەن ٤٨ ساڵ گەیەندراوەته نەخۆشخانەی ناوچەكە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسی سلێمانی پێدەچێت خۆی خنکاندبێت.

 

عەمید سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند" شەوی چوارشەممە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (م.ک.ح) کە تەمەنی ٤٨ ساڵە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی تیمی لێکۆڵینەوەی تاوان دەرکەوتووە کە خۆی خنکاندووە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە".

 

باسی لەوەشكرد: بەپێی زانیاریەکان پاسەوانی یەکێک لە بورجەکانی کۆڕەک تیلیکۆمە لە هەڵەبجەییەکان و خێزاندار نییە و خەڵکی هەورامانە و دانیشتووی شارەزوورە.

 

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ چوارشەممە لە قەزای بنەسڵاوەی شاری هەولێر پێشمەرگەیەكی سەر بە یەكەی ٨٠ لە رێگەی چەكەوە خۆی كوشت.

 
 
 


PM:03:17:30/07/2020