تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو هەزار و ٩٦٣ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٨ كەسیش گیانیان لە دەستداوە". 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٩٦٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٨٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

تاوەكو ئێستا لە عێراق ٩٨٣ هەزار و ٣٣٥ پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراون، ئەنجامی پشكنینی ١٢١ هەزار و ٢٦٣ كەسیان پۆزەتیڤ بووە كە ٨٥ هەزار و ٥٤٦ تووشبوویان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و ٦٧١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 


PM:06:08:30/07/2020