هەرچەندە دوێنێ پێنج شەممە ئاماری گیان لەدەستدانی هەرێمی کوردستان بە پەتای کۆرۆنا بە ١١ کەس خەمڵێنرا، ٥ کەس لە هەولێرو، ٤ لە سلێمانی و ١ لە گەرمیان، بەلآم ژمارەی گیان لەدەستدان لە هەولێر بە کۆرۆنا یاتر بووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا لە هەولێر و بەتایبەتی لە نەخۆشخانەی رزگاری کە کێشەی کەمی ئۆکسجینی تێدابوو، لەوە زیارتر بووە کە راگەیەندراوە. ( راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە "١٥٦" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەپارێزگای هەولێر ٥ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە).
ئەمڕۆ دوای ئەوەی کەسوکاری نەخۆشەکانی کۆرۆنای نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر چوونە بەردەم نەخۆشخانەکەو، بەهۆی کەمی ئۆکسجینەوە دەنگی ناڕەزایەتیان هەڵبڕی و میدیاکان رووپێویان کرد، سەرۆکی حکومەت فەرمانی سازدانی لێکۆڵێنەوەی بۆ ئەو کێشەیە دەرکرد.
تا ئێستا نەزانراوە هۆکاری ئاشکرا نەکردنی ژمارەی تەواوی قوربانییەکانی کۆرۆنای نەخۆشخانەی رزگاری و هەولێر لە رۆژی پێنج شەممە ٣٠ ی تەموزدا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆچی دەگەڕێتەوە.