بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رۆژنامەنووسانی ماڵپەڕی " سپی میدیا " پیرۆزباییەکی گەرم لە هاولآتیانی باشووری کوردستان و کوردستانی گەورە دەکات و هیواخوازە ئەم رۆژە تاڵانەی تیایدا گوزەر دەکات، هەرچی زووە تێپەرێت.
رۆژنامەنووسانی ماڵپەڕەکە ئەوانیش وەک هاوڵاتی ئەم ولآتە هەست بە کێشەو ئازارەکانی کۆمەڵگای کوردی لە باشووری کوردستان دەکەن کە بەدەست کۆرۆنا و خراپی دۆخی ئابوری و نەبوونی مووچەوە دەنالێنن و تەمەنا دەکەن هەرچی زووترە ئەم رۆژانە تێپەڕێت و کوردستان پێ بنێتە رۆژانێکی باشتر لەوەی کە ئێستا دەگوزەرێت.
ماڵپەڕی " سپی " لەم جەژنەدا سەرەخۆشی خۆشی ئاراستەی ئەو بنەماڵە بەڕێزانە دەکات کە لەم ماوەیەدا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناو نەخۆشی ئاسایی و خۆکوژیی ئازیزانیانەوە گیانیان لەدەستداو ئاواتەخوازە ئەوە دوا خەمیان بێت.
ئێمە دڵنیان مرۆڤایەتی و خەڵکی کوردستانیش وەک گەلێکی ستەم دیدە لەم قەیرانە هەمەلایەنە رزگاری دەبێت و ژیانی ئاسایی دەبێتەوە، ئەوەی لەسەرمانە ورە بەرنەدەین و ژیانی خۆمان و ئازیزانمان بپارێزین، دڵنیا لەو دیوو تونێلەکەوە روناکی دەبینرێت و رۆژانی خۆشی و ئاسایبوونەوە نزیکە.
جەژنتان پیرۆز..
ستافی ماڵپەڕی سپی میدیا