تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ١٧ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو ١٠ ملیۆن كەس.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار و ٩١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٦٧٦ هەزارو ٨٠٨ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٠ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار و ٣٣٣ توشبوو چاکبونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.