تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ هەینی ٣١ی تەمووز تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٩٧ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو ههزار و ٦٧٤ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٩٧ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣٠٤ هەزار و ٢٠٤ كەس، لەو ژمارەیەش ١٦ هەزار و ٧٦٦ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦٣ هەزار و ٥١٩ هاوڵاتیش چاكبوونەتەوە".
PM:02:29:31/07/2020