لە هەولێر پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا

ئەمڕۆ هەینی ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە یەکەم ڕۆژی جەژن لە شاری هەولێر پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا. 

 

بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک بە ناوی (ع، ح، ب) تەمەن ٣٥ ساڵ لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادیی هەولێر کراوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو نەزانراوە.



PM:02:38:31/07/2020